
ڕانانی کاک هۆشەنگ قادر بۆ کتێبی “دوایین دەمەتەقێم لەگەڵ نازم دا”
دواین دەمەتەقێم لەگەڵ نازم دا.
یەکێک لە کتابە سەرنجڕاکێشەکان لەو کتابانەی کە دەستت بەخوێندنەوەی کرد ئیتر ناتوانی بە ئاسانی دەسبەرداری بی..
کتابی ڕاز و دڵ کە هێمنیت پێدەبەخشێ.. جا نازانم بەهۆی سیحری وەرگێرانەکەیە یاخود دەقی جوانی ئەدەبەکەیەتی.
کتابەکە لە ساڵانی نێوان ۱۹٦۳ بۆ ۱۹٦٥ نوسراوە دوای مردنی نازم حیکمەت.
وەلێ زۆر ئەوروپیانە ڕوسیانە ڕۆمانسیانە مۆسکۆییانە کۆمەنیستانە ئەوینانە نوسراوە سەردەمی زێڕینی سۆڤیەت.
حیکایەتی خۆشەویستی نازم حیکمەتو ڤێرا تۆلیا کۆڤا.. بابڵێین… لەیل و مەجنونەکەی سۆڤیەت.
ڕوسەکان کەسانی تەقلیدین..
چیرۆکی یەکتر ناسینی ڤێراو نازم ئاوا بەڕێکەوت … ڕێکەوتێکی سەیر دەسپێدەکات..
دوای ئەوەی نازم حیکمەت شاعیری ئازادیخوازو نوسەری تورک لە زیندانەکانی تورکیای کەمالی هەڵدێ و ڕزگاری دەبێت بەرەو ڕوسیا…
دوای ئەوەی ڤێرا پەیمانگای حکومی سینەما تەواو دەکات… سەرەتای وەرگیرانیان لە مۆسکۆ ستۆدیۆی سینەمایی(سیۆژمۆڵتن) فلیمی ئەکشن کار دەکات ئیتر لەوێوە گەشتی چارەنوسی ئەم دوانە دەستی پێکردوە.
ڤێرا لە یادگاریەکانیدا دەڵێت:
ڕۆژێک لەسەر فلیمێک کە لە ئەفسانەیەکی ئەلبانیەوە
وەرگیرابوو.. بۆتەواو کردنی فلیمەکە زوو کەوتینە ئیش .. کارەکان بەباشی بەڕێوە دەچوون لەویادا ئەفسانەیەکی میللی سەرسوڕهێنەرم دۆزیەوە… فلیمەکە سیناریۆی بۆ نوسرابوو پاشان ڕۆڵ و ئەرک بەسەر کاراکتەرەکان دابەشکرا.
ئەمما کەس بیرۆکەیەکی لەبارەی ئەلبانیەوە نیە تاکو بتوانێ وێنەی دیمەنی ئەو وڵاتە بکێشێ لەشێوەی کەلەپوورو ڕەسەنایەتی ئەدەب و هونەرو مێژوو حەقیقەتی ژیان لەو وڵاتە ئەوروپیه ڕۆژهەڵاتیە کە بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی موسڵمانن.
دەبوایە ڕاوێژکارێک بدۆزیتەوە تاکو لە ماهیەتی فلیمەکە تێبگا دەرگا داخراوەکان بکاتەوە… مخابن کەس ئەو شارەزاییەی نەبوو.
دەستە وەستان ماینەوە پڕۆژەکە مەترسیدار بوو..بەڕێوەبەرایەتی سینەماش بەردەوام هەڕەشەی دەکرد لەگەڵ هاوکارەکانم کەوتینە گەڕان بەدوای ڕاوێژکارێک بۆ تێگەیشتن دواجار نائومێدبووین لە پڕۆژەکەمان.
بەڵام یەکێک لە کاراکتەرەکان پێشنیاری کرد نازم حیکمەت شاعیری تورک کە ئەو کات لەمۆسکۆ بوو لەسەر ئاستی نەتەوەییەوە ناسرابوو نازم بە هۆی کۆمەنیستەکەیەوە پێگەی جەماوەری ڕوسی بەدەست هێنابوو.
دوای ئەوەی بۆ ڕاوێژکاری لە ماهیەتی فلیمەکە نازم بانگێشتکرا
لەسەر بنەمای کە تورک شارەزاییان هەیە لەسەر ئەلبانیا.
ئاخر تورک بۆ ماوەی سێ سەد ساڵ ئەلبانیای داگیرکردووە.. بۆیە نازم شتی زۆر لەسەر ئەلبانەکان دەزانێ ..
هەر ئەو کاتەش کە نازم دێتە پەیمانگای حکومی سینەما ڤێرا دەناسێ..
ئیتر لەسەرماو سۆڵی زستانی ۱۹٥٥ چیرۆکی ئەفسانەی خۆشەویستی لەیل و مەجنونەکە دەسپێدەکات.
باڵای نازم ۱٨۲ سم قژ زەرد چاولمین لە پەساپۆرتەکەی نوسرابوو شوێنی لەدایک بوون یۆنان ئێستا لە مۆسکۆ دەژێ.
لەبەیانیەکی زوو میلیڤانۆڤ گەوره بەڕێوەبەر لە کۆمیتەی ناوەندی
گفتوگۆ لەگەڵ نازم دەکات..
میلیڤانۆڤ زنجیرەی ئیداری لە پلەی وەزیر بووە….
ڤێرا لە بیرەوەریەکانی خۆیدا دەڵێ
ئەو بەیانیە باسی کێشەی کوردتان لە عێراق دەکرد.
نامەیەکی تڕاژیدی لە یەکیەتی قوتابیانی کوردەوە پێگەیشتبوو
نازم دەیویست بەهەر ڕێگەیەک بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان یارمەتیان بدا… نازم کۆمەنیستێکی ڕاستەقینە بوو.
چیرۆکی نازم ڕۆمانسیانەیە تەنانەت
ڤۆڵتێریانەیە.
بەیەکدادانی توندی لەگەڵ واقیع هەیە.. ئەو زۆر دژە گەندەڵ بوو.
دوای هاوسەریەتی ئەم دوانە
جوانترین هەڵوێستی ڤێرا بۆ نازم …
پێم خۆش نیە بلێسەی خۆر تەنانەت گەر بۆ سانتیمێکیش بێت لە ڕوخساری نازم بدا..
ئەوکاتەی نازم دەمرێ ڤێرا تەمەنی
سی ساڵ دەبێ..
جیاوازی لە تەمەنیشیان زۆر بووە.
تەمەن ڕێگر نیە لە خۆشەویستی
نازم ڤێرای هێنا تاجێکی لەسەر نا.
ئەو کتابە ٦۲٥ لاپەڕەیە ئەوەی لێ فێر دەبین ئەوەیە کەباڵانسی خۆشەویستیمان بەختەوەری خێزانیمان زیاد دەکات.
بەتایبەتی کاتێک هەموو کتابەکە ووشە بەووشە ڕستە بەڕستە بە ئیشق و ئەوینەوە دەیخوێنینەوە..
ئەم کتابە لە نوسینی ڤێرا تۆڵیا کۆڤا
کەدواتر بەنازناوی ڤێرا حیکمەت ناسرا..
وەرگێرانی لەعەرەبیەوە…کاک دلاوەر قەرەداغی.
بەرهەمی چاپ وپەخشی سەردەم.
هیوادارم خوێنەری بن.