تەنها دار هەنارەکە‌ خۆی

خوێندنەوەی کاک هۆشەنگ قادر

لەماوەی ئەو‌ چەند ساڵەی دوایی ئەوە دووەمین ڕۆمانە لەسەر دار هەنارەکان بخوێنمەوە.

ئەوەی یەکەمیان هی کاک بەختیارعەلی دواهەمین هەناری

دونیا… ئەوی ئێستاش ئەم ڕۆمانەیە دار هەنارەکە خۆی لە نوسینی سینان‌ ئەنتوون لەدایکبووی بەغداد ساڵی ۱۹٦۷‌‌ بە ئاین مەسیحیە خاوەنی چەندین ڕۆمان و کتاب… بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە لەیەکێک‌ لە زانکۆکانی ئەمریکا مامۆستایە… خاوەنی چەندین خەڵاتی نێو دەوڵەتی.

هەردوو ڕۆمانەکە هاوتەریب زەمەنیان لێک‌ نزیکە هەر هێندە دواهەمین هەنار باس لە دۆخی سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان دەکات کاراکتەرەکان سەریاسەکانن..کە زۆر جوان دۆخی ئەو ساتانەمان بۆ شڕۆڤە دەکا..

بەس ئەوەیان دوا هەنارەکە خۆی زەمەنی بۆ کۆتایی هەشتاکانە دوا دوای شەڕی ئێران و ئێراق درێژ دەبێتەوە‌ تا ساڵی ۲۰۰۳ ئەولاتریش واتا دوای پڕۆسەی ئازادی.

بەسەرهاتەکە بەڕوداوێکی ناخۆش دەسپێدەکات کاتێک دکتۆر ئەمیر

کوڕی گەورەی ماڵ کە لەبەر نازو خۆشەویستیان لەماڵەوە دایکی بە ئەموری بانگی دەکا.

ئوموری دەرچووی کۆلێژی پزیشکی بە پلەی نەقیب کەهیچ‌ زەوقیشی پێنایە دواتر لە یەکێک لەبەرەکانی جەنگ‌ شەهید دەکرێ… ئەمە گەورەترین کۆست و غەمی خێزانەکەیە.

جەواد کازم کاراکتەری سەرەکی گێڕەڕەوەی ڕۆمانەکە دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکان..

جەواد سەرسامە بە هونەرمەندە ئەوروپی و سویسڕیەکان ئەلبێرتۆ جیاکۆمێنێ کە‌زۆربەی ژیانی لە ئیتاڵیاو فەرەنسا بەسەر بردووە.

نوسەر لە مێژووی هونەرمەندانی عێراق باسی جەواد‌ سەلیم دەکات دروستکەری مۆنۆمێنتی ئازادی لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا.

بەڵێ هونەر ئاوێنەی ژیانە مرۆڤ خۆی تێدا دەبینێتەوە.

سەردەمانێک‌ ئێراق وەرشەی هونەری بووە… مخابن‌ بەعس سەر

لەبەری هەموو جوانیەکانی تێکدا.

شەهید بونی دکتۆر ئەموری کاریگەری نەرێنی و خراپ لەسەر جەواد بەجێدەهێڵێ…

پیشەی باوکیان مردوو شۆر بووە بەناوی کازم حەسەن.

لەدواین ڕێڕەوی شوێنی مردوو شۆرەکە دار هەنارێک‌ بوونی هەیە

لە هەمان کات چیرۆکی دار هەنارەکە یادگاری نوسەرەکەشە.

خوڵاسەو ڕوداوی ناو ڕۆمانەکە ئاماژە بە دۆخی نالەباری ئێراق و شەڕی هەشت ساڵەو دوازدە‌ ساڵەی دوای داگیرکردنی کوەیت و قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان و ناخۆشە تاقەت‌ پڕوکێنەکان.

ژیانی نوسەرو ڕۆژانە بەڕێکردن لە بەغدا لەتەک حکومەتی هەمەجی‌ و پیاوانی بەعس و زاوایە بەعسیەکەیان کەهیچ کاتێک جەواد زەوقی بەو بەد فەساڵە نەهاتووە.

ناواخنی ڕۆمانەکە سەربوردەی عیشق و ئەوین غەریبی و بێکەسی

مردنی دایک و باوکو دواجار

داگیرکردنی ئێراق و بەغداو هاتنی قاعیدەو تیرۆڕو سەربڕین و تەقینەوەو تی ئێن تی عبوە ناسیفەو ئەو هەڵ و مەرجە.

هەموو ئەوانە لە‌ڕۆمانەکە وەسف کراون…

چیڕۆکی پردەکەی موسەیەب.. ئەوەی گۆرانیەکەی نازم غەالی.. علی جسر مسیەیب سەیبۆنی…

ئەو‌ پرسیارەی نوسەر لە ڕۆمانەکە دەیورژێنێ…ئەمریکیەکان بەناوی پڕۆسەی ڕزگاریەوە هاتن بەڵام سوکایەتیان بە خەڵک دەکرد

ئێراقیان خستە دۆخێکی نەخوازراوترەوە..

ڕۆمانەکە پڕ لە کاراکتەری هەمە جۆر کە‌هەریەکێکیان چیرۆکێکی خۆی هەیە قەشەنگ جوان تڕاژیدیا.

شۆکهێنەرە کە چۆن گەلانی ئێراق بەهۆی سوڵتەکانیانەوە بوونە‌ مەهزەلەی‌ دنیا و‌سەردەم..

لە کۆتایدا قەدەری دارهەنارەکان

مانەوە شاهێدی ڕوداوەکان بوونە.

نوسەر پێمان دەڵێ سەردەمانێک دار هەنارەکە ببوە تاقە هاودەمم لەو دنیایەدا…‌ شجرە الرمان…

دواجار لە وتەیەکی جوانی نوسەردا هاتووە..‌پەیکەرەکان شەوان دەترسێن نەوەکا بیانڕوخێنن.

ڕۆمانی دارهەنارەکە..

لە‌نوسینی سینان‌ ئەنتوون.

وەرگێڕانە بە‌پێزو‌ جوانەکەی کاک دلاوەر وەک هەمیشە کە هێندەی تر ڕوئیایەکی‌ ڕەونەقتری بە‌ڕۆمانەکە بەخشیوە..‌

ڕۆمانەکە ئەوەشی جوانە چێژوو بۆن و‌بەرامەو نەکهەیەک و مۆڵکێکی ئێراقیانەی لێ بەدیدەکرێ.

بەرهەمی دەزگای سەردەم ۲۰۲٦.

هیوادارم خوێنەری بن.