شیعریەتی دەستئارایی لەشیعری دلاوەر قەرەداغی-دا
بەکر عەلی
بە ئاماژە دەنۆڕم بە سووکە تایەکەوە دەست دەبەم بۆ نەختێ دەست بۆشایی دێت بە دەستمەوە چۆڵەوانی دێت بە دەستمەوە لم... زیخ و سەهۆڵ دێن بە دەستمەوە بیری نەختێ دەست دەکەم بیری فێنکایی دەستێکی سەخی و سرک بیری بۆنی دەستێکی کێویی و فێنک تەنیایی چۆڵ وەک قەرەباڵخیی پۆلێک باڵندەی غەمگین، کە لە قژقەڵە دەچن و ناچن لەسەر پەڵەیەکی بچووک بەفر بەدەم ڕێوە: ”دڵ تەنیا دەست تەنیا خودا دووجار تەنیا“، بە سووکە ترسێکەوە بیرم دەکەوێتەوە و دەوەستم لەودیو دەرگای کڵۆم دراوەوە بە عەزرەتەوە لە سووچ و ژێر تەاڵن و چۆاڵیی حەوشەدا بەدوای تەجەلالیەکی تێپەڕ و نەیزەک ئاسایدا دەگەڕێم بەخۆم دەڵێم ئەمجارە ئەگەر ڕێکەوتی بکەم هەڵی دەگرم و لەنێو دڵمدا دایدەنێم دڵ ماڵی ڕاستەقینەی خودایە ”من تەنها ئەو ماڵەی شک دەبەم “، ورتەورت بە سووکە لەرزینێکەوە لەبەرخۆمەوە دەڵێم. غەمی من تێپەڕین نییە لە هیچ بەڵکو تام کردنی ترس و کارەساتە تا ڕادەی بە زمان، تەقە لە مەاڵشوو هێنان من ئومێدی ترسنۆکان لەسەر دەربازبوون هەڵناچنم بەڵکو تا دواهەناسە بە نائومێدیی شکۆداری پاڵەوانانەوە دادەنیشم ئەوەی دەڕوا، تێناپەڕێ تێپەڕین ئەوەیە هیچ شتێک لەدوای خۆمان جێنەهێڵین نە سێبەر، نە شوێنپێ و نە جێگەدەست تێپەڕین هەر ڕۆیشتنە بەڵام بە خەیاڵی چوون ڕۆیشتن هەرگەڕانەوەیە بەڵام بە وسوەسەی هاتن ڕۆیشتنی تەواوەتی شتێکی دییە شتێک وەک دیار نەمان، پەرش بوونەوە و کشان تێپەڕین ئەوە نییە دڵمان لە مستمانا بێ و وردە وردە بۆ سەر سەکۆی لەخاچدان سەرکەوین، ئەفسووس... کەی ئەوە ڕۆیشتنە تا ئەبەد ڕاکشاو لێرە یان داکوتراو بەوێوە بین! دەست خەون دەبینێ لە حەژمەت ترس و غەریبیی، دەبێتە باڵ دەفڕێ کزەڵە و سەرسەخت و شۆڕ بۆ جێگەی تر. هەبوو نەبوو دەست هەبوون تەنیا لەگەڵ یەکتر دەست هەبوون تێکەڵ لەگەڵ یەک دژی یەکتر! دلاوەر قەرەداغی سلێمانی، ئازاری ٢٠٢٠ کاتێک ئەم شیعرە تازەیەی دلاوەر قەرەداغیم خوێندەوە، ڕاستەوخۆ ڕایگرتم و هەر لەجێی خۆم گەڕامەوە سەر تێگەیشتنی مرۆناسییانەی هیگڵ و هایدێگەر و سیلان و سلۆتەردایک. من ئەگەرچی چەند ساڵێک لەمەوبەر لە باسێکی درێژتردا، بەناوی ) دەست و سەر(، هەوڵی ناسینی چییەتی دەست و دەرخستنی ڕۆڵی دەست وەکو ئۆرگانێکی بوونگەرانەی جەستەی مرۆڤم داوە، بەڵام دوای خوێندنەوەی ئەم شیعرەی دلاوەر قەرەداغی ئاسۆی تێڕوانینم بۆ <<دەست>> کراوەتر بوو، کە ناچاری کردم چەند دێڕێکی لەبارەوە بنووسم. سەرەتاش دەمەوێت هەندێک لەو ڕستە ناودارانەی هەر یەکە لەو فیلۆسۆف وشاعیرانە بهێنمەوە کە تێڕامانیان لە چییەتی دەست کردووە و ڕۆڵی دەستئاراییان دەستنیشان کردووە، لەپێناوی ئەوەی نزیکایەتی وهاوشێوەبوونێکی جەوهەرییانەی جیهانبینی ئەوان و جیهانبینی شاعیرەکەمان بخەمەڕوو. هەڵبەت لێرەدا مەسەلەکە بۆ ئەوە نییە بیسەلمێنم شیعریەتی کوردی دەتوانێت وەک شیعریەت و فەلسەفەی خۆرئاوا پەی بە قسەکردن لەسەر زۆرشتی تایبەت بەمرۆڤ ببات، بەڵکو پتر مەبەستمە لێرەدا ئەو گیانە هاوبەشەی نێوان شیعر وبیر بناسمەوە کە ئەم دووانە لەهەر گۆشەیەکی ئەم دنیایەدا بن، بێ جیاوازی فەرهەنگی وپشتخانی مێژوویی، و لەوەش گرنگتر، بێئەوەی ئاگاداری یەکتری بن، دەتوانن پەی بەهەمان نهێنی یەکانی مرۆڤ وجیهان ببەن. ئەوە چییە وا دەکات بیرمەند لەڕووی مرۆناسییەوە قسە لەسەر بوونگەرایی دەستی مرۆڤ بکات و لەهەمانکاتیشدا شاعیرانیش هەبن پەی بەشیعرئارایی دەست ببەن؟ ئەم هەوڵە لەنێوبەندی ئەم باسەدا دەخوازێت بڕێک تیشک بخاتە سەر ئەو گیانە هاوبەشە ی نێوان شاعیر وبیرمەند، تەنیا بەهاوبەشییەکی لەم جۆرەش دەکرێت مەتەڵی جیهان شی بکرێتەوە. لەکاتێکدا هیگڵ دەڵێت: مرۆڤ ئەو شەوەیە، ئەو هیچە چۆڵەیە کە هەموو شتێک لەناو سادەیی و هیچێتییەکەی دا هەیە. ئەو مەملەکەتێکی سەر شارە لە هزر و پڕاوپڕە لە وێنە. ئێمە کاتێک ئەو شەوە دەبینین، گەر تەماشای ناو چاوی مرۆڤ بکەین. دالوەری شاعیر دەڵێت: >> بە ئاماژە دەنۆڕم، بەسووکە تایەکەوە دەست دەبەم بۆ نەختێ دەست، بۆشایی دێت بەدەستمەوە، چۆڵەوانی دێت بەدەستمەوە.<<. لێرەدا شاعیر دەڕوانێتە جیهان، دوای سەرسوڕمان و جۆش و لەرزگرتنێکی ناخەکی، دەخوازێت ناوەوەی خۆی بگەیەنێتە دەرەوە، لەڕێی چییەوە، بێگومان لەڕێی ئۆرگانی دەستەوە، چونکە دەست هەروا دوو پەلی جەستەیی ڕووت نین کە هەر گیانەوەرێک هەی بێت، بەڵکو دەست پێشبینی دەکات، دەناسێتەوە، پەیوەندی دەکات، خۆی دەگەیەنێتە دەرەوەی خۆی. لێرەدا دەستی شاعیر کە درێژ دەکرێت بۆ دەرەوەی خۆی شتێک دەگرێت، دەستی بەر شتێک دەکەوێت، ئەو شتە بریتییە لە بۆشایی و لە چۆڵەوانی. شیعریەت لێرەدا بریتی نییە لە پەی بردن بەو شت وکەلوپەالنەی شوێنێکیان داگیرکردووە، بەڵکو بریتییە لە پەی بردن بەو بۆشایی وچۆڵەوانییەی بووەتە بوارێکی نادیار بۆ لەخۆگرتنی ماناپێچەوانەکەی هەبوون، کە جگە لەشاعیر کەسی تر نایبینێت. دەستی شاعیر دەتوانێت هەم شتەکان بگرێت و هەم ناشتەکان، هەم بڕواتە دەرەوە و شمەکمان بۆ بێنێت و هەمیش بڕواتە دەرەوە و بۆشاییش بێنێتەوە. بۆشایی وچۆڵەوانی بریتی نین لە بوارێکی ڕووتکراوە لە مانا، بەڵکو خودی مانای وجود لە شوێنە چۆڵەکانەوە وەردەگیرێت. چۆڵەوانی واتە شوێنێکی تژی لە ئاماژە و لە مانای ڕاڤەنەکراو، ئێمە لەڕێی بۆشاییەوە دەتوانین بێمانایی ساتەوەختە مێژووییە بەدفەڕەکان بناسینەوە، لێرەوە دەستی شاعیر بە دڵێکی پڕ لەرزوتاوە، بە خرۆشێکی پڕ حەزی کەشفکردنەوە، دەچێت بۆ چۆڵەوانییەکان شتێک بهێنێت بۆمان، بەاڵم جگە لە بۆشایی شتێکی تری پێ نەبوو. بۆشایی، مانای نەبوونی هیچ شتێک ناگەیەنێت، بەڵکو بۆشایی واتە بەدفەڕبوونی مانای ژیانی هەموو ئێمە. ئەم دەستە لێرەدا پێشبینیکەری ڕۆژگارێکی بۆش وچۆڵ و بەربادانەیە بۆ ئەوانەی بەدەستی ئاسایی ناتوانن چۆڵەوانی و بۆشایی بگرن. سلۆتەردایک دەڵێت: دەست پێشبینی شتەکان دەکات. دالوەریش دەڵێت: دەست خەون دەبینێ. کەواتە دەستی شاعیر دەتوانێت تارماییەکان دەست لێبدات و بیانگرێت، دەستی شاعیر بەر هەموو سێبەر و چۆڵەوانییەکیش دەکەوێت، لەبەرئەوەیە ئەوەی شاعیر دەستی بەری نەکەوت بێت بوونی نییە، یان وەک ئەلیاس کانەتی دەڵیت: ئەوەی شاعیر باسی نەکرد بێت، ڕووی نەداوە. هەروەها هیگڵ لە جێیەکی تر دا ئەوەش دەڵێت کە دەست دەتوانێت بەپێی سروشتی شتەکان شێوەی خۆی بگۆڕێت . هایدێگەر لە، بیرکردنەوه چییەدا، پێیوایە، ئەو بوونەوەرەی قسە دەکات و بیر دەکاتەوە، تەنیا ئەو دەتوانێت دەستی هەبێت. مرۆڤ بەدەست دێتە بوون، مەیموون دەستی هەیە بەاڵم وەک دەستی مرۆڤ کار ناکات و ساڵو ناکات. ئەو دەڵێت : )) ده ست خۆی دهگەیەنێت و خۆی درێژ دهکات و وەردەگرێت و ساڵو و پێشوازی دهکات، لەکاتێکدا شتەکان ئەمەیان پێ ناکرێت. دهست ده گرێت، دەست هەڵده گرێت، دەست نەخشە دهکێشێت، لەبەر هیچ نا تەنیا لەبەرئەوهی مرۆڤ بریتییە لە پەیوهندی. دوو دهست یەکدهگرن تاوهکو ببن بە یەک دەست، ئەمەش ئاماژهیەکە لەسەرهەڵگرتنی مرۆڤ بۆ تاکایەتی. کاتێک مرۆڤ دهدوێت ئەوکاتە ئەو بیردهکاتەوه نەک شتی تر... هەموو جووڵەیەکی دهست لە هەر ئیشێک لە ئیشەکانی ئەودا ڕهگەزی بیرکردنەوهی هەڵگرتووه. هەموو کارێکی دەست لەناو ب یرکردنەوهدایە،لەبەرئەمەی ە بیرکردنەوه ئاسانترین کاری مرۆڤە و لەبەرئەمەشە ئەگەر لەکاتی گونجاوی خۆیدا نەکرێت ئەوا قورسترین کارێتی ((. لەڕاستیدا نەک بەتەنیا هەربیرکردنەوە بەڵکو هەروەها شیعریش قورسترین کارە. دیارە ئێمە هەرزوو لە هوێلدەرلینەوە ئەو وانەیەمان وەرگرتووە کە >> شیعر لەنێوکارەکانیتردا بێگوناهترین کارە<<. دیارە هەموو کارێک یان بەدەست ئەنجام دەدرێت یاخود بە سەر یان دڵ. کاری شاعیر بەهەرسێ ئەو ئۆرگانەیە، لەکاتێکدا کاری فیلۆسۆف تەنیا بە>>سەر<< ئەنجام دەدرێت، لێرەوەیە >> شاعیر<< هەمیشە فرەڕەهەندترە لە فیلۆسۆف. پاول سیلانی شاعیر لە شوێنێکدا دەڵێت: شیعر وەک کاری دەست وایە، بۆیە من هیچ جیاوازییەک لەنێوان کاری دەست وشیعر نابینمەوە. وەک دەبینین هەم هوێلدەرلین وهەم سیلان و هەم تەواوی شاعیرەکانی تریش، شیعر وەک کارێک پێناس دەکەن. کارێک کە لەهەر شوێنێکی نادیار وناخەکی و لەهەر حەشارگەیەکی ڕۆحییەوە هات بێت، کاریگەری لەسەر جیهانیژیانی مرۆڤ هێندەی کاریگەری هەموو کارەکانی تری دەستی مرۆڤە. هەموو ئەو پێناسانە لەنێو ئەم تێکستەی دالوەر دا دەربارەی دەست دەبینرێن. ئەو کە دەڵێت : >>دەست خەون دەبینێت<< ، ئەمە ئەوەیە کە سلۆتەردایک دەلێت: >>دەست پێشبی نی دەکات<<. کاتێکیش هایدێگەر دەلێت: >> دەستی مرۆڤ سڵاو دەکات<< ، دلاوەر دەڵێت: >>دەستم دەگەڕێ بۆ دەستێک، بیری دەستێک دەکەم.<<. کاتێک هیگڵ دەلێت مرۆڤ لەچۆڵەوانییەکەی ناوەوەی دا پڕە لە هزر و نیگا، ئەمەش ئاماژەیەکە تەنیا بە تەماشاکردنی چاوی مرۆڤ دەبینرێت. دالوەریش دەڵێت:>> بە ئاماژە دەنۆڕم و دەست دەبەم.. بۆشایی و چۆڵەوانی دێت بەدەستمەوە<< . ئەم دەقە شیعرییە پێمان دەڵێت لەناو هەموو دەستێکدا ڕۆحێک هەیە، وزەیەک هەیە دەیەوێت بگات بەدەستێکی دەرەوەی خۆی. لێرەدا دەست دەبێتە ئۆرگانی سازدانی زێدەبایی ڕۆحی. چونکە دەست کاتێک دەستە کە دەگات بەویتر. ئەم گەیشتنە بەویتر، ئەم تێپەڕینە بۆ دەرەوە، ئەم خۆیەکانگیرکردنە لەگەڵ ئەویتر، کارێکی شیعرییە، نەک کارێکی سیاسی و سۆسیۆلۆگی. چونکە چونکە دوو دەست پێکدەگەن یەک دەست پێکدەهێنن، ئەمە زێدەبایی ڕۆحییە. دەستێک ئەم ئامانجەی هەبێت هەرگیز نابێت بە دژەدەست، بەڵکو دەبێتە دۆست، پێموایە وشەی دۆستی کوردی لە یەکگرتنی دوو دەستەوە هاتبێت، بۆیە من تەنیا لە دۆستدا زێ دەبایی ڕۆحی دەبینمەوە. پاول سیلان لە نامەیەکیدا بۆ هاوڕێیەک دەنووسێت) دەستە ڕاستەقینەکان شیعرە ڕاستەقینەکان دەنووسن. من هیچ جیاوازییەکی بنەڕەتی لەنێوان تەوقەکردن و شیعردا نابینمەوە.(. دەست ئۆرگانێکە دەگەڕێت بۆ ئەویتر، لە سۆراغی دۆزینەوەی بەرامبەرێکدایە، دەست دەیەوێت بگات بەدۆست، بەاڵم پێدەچێت لەم ڕۆژگار ەدا ئەو دەستانە شک نەبەین کە دەگەڕێن بۆمان. سیالن بەردەوام دەبێت و دەنووسێت (ئێمە لەژێر ئاسمانێکی تاریکونوتەکداین. مرۆڤ لەکەم بوونەوەدایە .هەر لەبەرئەوەشە شیعر کەم بۆتەوە) . دلاوەریش پێیوایە ڕۆژگارێک دەست بە دۆست گەیشتووە، و ڕۆژگارێکیش ئەو دۆستەی شک نەبردووە، بۆیە << هەبوو نەبوو>>، ئاماژەیە لەسەر ئەو مێژووە پڕناکۆکییەی مرۆڤ لە ونکردنی دەستەکان و لە دۆزینەوەی دەستەکان. ڕەنگە لەم ڕۆژگارەدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەست ئاراستەی ئەو دیالێکتیکە بگۆڕێت و بۆئەوەی بگات بەویتر، بۆئەوەی خۆشەویستی بۆ ئەویتر بسەلمێنێت ، ئەوە نییە دەست درێژ بکات بۆی، بەڵکو ئەوەیە دەستی بۆ نەبات، سڵاو و تەوقە لە دۆست و لە یارەکەی نەکات،... هەربۆیە لەڕۆژگاری پەتای کۆرۆنادا دەست بەر بۆشاییەکان دەکەت، هیچ دەستێکی بەردەست نەدەکەوت، لەو کاتەدا ئێمە دەرکمان بەوە دەکرد دەست گرنگترین ڕۆڵی خۆی ون کردووە کە ساڵوکردن وتەوقەکردن و گرتنی دەستی دۆستەکانە. ئەم شیعرەی دال وەر ڕۆحی ڕۆژگارێکمان بۆ نمایش دەکاتەوە، کە مانای کۆمەڵئیەتی و وجودی یانەی ترمان سەبارەت بە دەست لا دروست دەکات. ئەگەر بشمانەوێت لەڕێی دەستەوە لە زێدەبایی ڕۆح تێ بگەین، ئەوا دەبێت لەو چۆڵەوانی و کێماسییە تێبگەین کە لەمرۆدا کەوتۆتە نێوان دەستەکانەوە..لەڕێی ساڵوکردنەوە بەدەست دەرک بە وەزیفەی کۆمەڵایەتی و ڕۆحییانەی دەست دەکەین. کرۆکی شیعریەتی دەستئارایی لەم شیعرەدا بەتایبەتی لە کۆپلەی کۆتایی دا پێمان دەگات، هەبوو نەبوو دەست هەبوون تەنیا لەگەڵ یەکتر دەست هەبوون تێکەڵ لەگەڵ یەک دژی یەکتر! کۆپلەیەک لەنێوان پارادۆکسی بوون و ناهەبووندا، ڕۆڵی تەنیایی وتێکەڵی و دژیەکی دەست دەردەخات بۆمان. <<هەبوو نەبوو >> بۆخۆی تۆنێکی ئەفسانەئارایی ڕووداوێکمان پێ ناڵێت کە نەکردەیی شتێکمان پێ بڵێت، بەڵکو >>هەبوو نەبوو << لێرەدا بوونێکی کردەییانەی جۆرەکانی دەرکەوتنی دەستەکانمان پێ دەڵێت لەناو زەمانیەتێکی ئەزموونکراودا. واتە ڕۆژگارێک هەن دەستەکان تەنیان، ڕۆژگارێک هەن دەستەکان تێکەڵ و دۆستن، زەمانێکیش وابووە دەستەکان دژی ەکن، زەمانێکیش هەبووە دەستەکان بەم شێوەیە بوون وبەو شێوەیە نەبوون، بۆیە دەستەواژەی >> هەبوو نەبوو<< کردەیەکی مێژووییانەی ڕیالیستانەیە، بەشێوەیەک دەستەکان جارێک دەشێت بەتەنیا و بێهاوەڵ وبێیار و بێدۆست بمێننەوە، وە جارێک دەشێت تێکەڵ بەوانیتر بن، دەست بخەنە نێودەستەکانی ترەوە، بەس جارێکیش ڕێی تێدەچێت دەستەکان لەدژی یەکتریش بن. لێرەدایە دەرکەوتنی شێوەی جۆراوجۆری دەست، ڕووی ئۆنتۆلۆگییانەی دەست دەردەخات و ئەو توانستە مرۆییە دەسەلمێنێت کە مرۆڤ، لەهەلومەرجی جیاوازدا، دەتوانێت بەگۆڕینی شێوەی دەس ت، کاری جۆراوجۆر ئەنجام بدات، یان دۆستایەتی بسازێنێت وەیاخود نادۆستایەتی ودوژمنایەتی وەیان تاکایەتی پێکبهێنێت، لێرەوە هیگڵیش دەیگووت : دەست دەتوانێت شێوەی خۆی بگۆڕێت. دواجار ماوەتەوە بڵێم، تێڕامانی فیلۆسۆف لە دەست وەک ئۆرگانێکی ئەنترۆپۆتەکنیکی بۆ دروستکردنی جیهان چەندێک ورد بتوانێت چیەتی دەستمان بۆ دەستنیشان بکات، هێشتا ناگاتە ئاستی ئەو شیعریەتەی کە شاعیرێکی ڕاستەقینە لەبارەی دەستئاراییەوە هەستی پێدەکات ودەیکاتە کارێکی شیعری. هەوڵێکی وەها بەدڵنییایەکی زۆرە وە من لەم شیعرەی دلاوەردا بینیمەوە.