شەوێک بۆ شیعر.. 11 مارسی 2026
گەلەری ئارام
شەڕ دەرەوەی لێ گرتووین. هەموو وزە شەڕانگێز و هارەکانی ناخی مرۆڤ بەلەسە بوون و بەربوونەتە وێرانکردنی جوانیی و ڕووناکیی و ئاوەدانیی
شەڕ بەردەرگای پێ گرتووین، بەڵام هێشتا شیعرمان لە ناوەوە هەیە… شەڕ بە دووکەڵ و خنکان و، شیعریش بە ئۆکسجینی وشەیەوە.
ڕاستە شیعر بە شەڕ ناوێرێ، بەڵام کەم و زۆر دەتوانێ زەبری جوانیی لێ بدا، ئیستیفزازی بکا، خافڵگیری بکا، وەک چۆلەکەی تەڕ زیقەزیق دژی بووەستێ
شیعر دەنگە و هەڵوێستە و وزەیە… داگیرساندنی مۆمە لە ناوجەرگەی ڕەشەبادا، بە ڕەشەبای شەڕیشەوە
فۆتۆ: ڕەوەز



