سوپاس بۆ ئەم خوێنەرە خاکەڕا و خۆمانە و بێمنەت و بێ دەمامکانە، دڵی نووسینم لایانە و؛ لێیانەوە فێر ئەبم…

مەریوان ساڵح قادر

نازم حیکمەت شاعیرو شانۆنامەنوسێکی تورکیایە،لەساڵانی ١٩٠٢-١٩٦٣ ژیاوە، بیری تایبەتی خۆی هەبووە، نزیکەی حەڤدەساڵ زیندانی کراوە لە وڵاتی خۆی لەبەر هەڵوێست و بۆچوونەکانی، دواتر دەڕواتە ڕوسیای لانکەی بیروباوەڕەکانی و تا مردن لەوێ دەبێ، خێزانەکەی لەم کتێبە٦٢٣لاپەڕەییەدا کون و کەلەبەری ژیانی شاعیری نوسیوە،هاوڕێکانی،نوسەروشاعیروبیرمەندەکانی ئەوکاتی دونیا ڕوسیای لەنزیک و دووری نازمەوە ئاماژە پێداوە،گەڕانەکانی،هیوایەتەکانی،ئارەزووەکانی….

جا ئێمە لەزانکۆ تەلەبەی ئەدەبیات بووین، مامۆستاکان هەر دەیان وت نازم حیکمەت تازەگەربووەو بەس ، ئیتر نەیاندەتوانی شتی تری دەربارە بڵێن، لەوکاتەوە تاوەکو پەیداکردنی کتێبەکە خولیام بوو بەتەواوی بیناسم…

من قەناعەتم وایە لەکاتی پێشەنگای کتێبدا کەمتر لە ٥٠٠هەزارت پێ بوو، نەچی باشترە، بۆیە ئەوە یەکەمجارم بوو لەگەڵ هەڤاڵ عومەر خنکای چووین بۆ سلێمانی کچکەم بردەوە، بۆیە سەرێکی ئەوێم یا ، لە پڕ نەبەرد فواد پەیدایوو منداڵێکی لەسەر مل بوو، ئەم کتێبەی بۆ سەندم و کردی بەدیاری بۆم…